ئايفۆن حەوت فرۆشی نابێت
شارەزايانی بواری تەکنەلۆجيا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ساڵی داهاتوو ساڵی ئەپڵ دەبێت نەک ئەمساڵ، بەهۆکاری ئەوەی ئەو ئايفۆنانەی لەمساڵدا بەرهەميان هێناوە هيچی کاريگەر نەبوون و لەلايەن خەڵکەوە نەبووەتە جێگەی رەزامەندی
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، کۆمپانيای ئەپڵ دوو جۆری جياوازی ئايفۆنی بەرهەمهێنا کە ئەوانيش (ئايفۆن پێنج ئێس ئی ، ئايفۆن حەوت)بوون، بەڵام کەم تا زۆر هەوادارانيان چاوەڕوانی شتی زياتريان دەکرد و بوونی ئەو تايبەتمەندييانەی لەو ئامێرانەدا هەيە لە ئاست خواستی ئەواندا نەبووە، چونکە سەرجەميان بوونيان هەيە لە ئامێرەکانی ديکەداو جياوازنين
لەوبارەيەوە شيتان شارمای شيکەرەوەو سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانيای شيتان شارما بۆ لێکۆڵينەوەو راوێژکاری تەکنەلۆجی، رايگەياند زيادکردنی قەبارەی ميمۆری و کەمێک باشترکردنی کامێرا، بەس نييە بۆ رازیکردنی بەکارهێنەر و جياوازبوونی بەرهەمەکان، چونکە خەڵک چاوەڕوانی زياتری دەکرد ئەم هۆکارەش وادەکات فرۆشی ئايفۆن حەوت کەم بێت و لەچاو شەش ـدا نەبێت
ئەو شارەزايە ئاماژەشی بەوەداوە ساڵی داهاتوو ساڵی ئەپڵ دەبێت و بە راگەياندنی ئايفۆن هەشت هەوادارانی لەخۆی کۆدەکاتەوە چونکە بە دوو ساڵ جارێک ئايفۆنێکی جياواز بەرهەمدەهێنرێت ئەويش ساڵی ٢٠١٨ دەبێت
جێگەی بيرهێنانەوەيە لە ئايفۆن حەوتدا، تەنيا جياوازييەک هەيبێت لە مۆبايلەکانی ديکە بوونی هێدفۆنی وايەرلێسە، بەڵام تايبەتمەندييەکانی ديکەی سەرجەمی بوونی هەيە و پێشتر سامسۆگ بەکاریهێناون
وەرگیراوە لە ماڵپەڕی خەندان
دەرەوەی بابەتەکە ناردنی کۆدەکانلابردن زەردەخەنەلابردن