pregnancy

پرۆگرامێکی کوردی بۆ کۆنترۆڵکردنی مۆبایل لە کاتی دزین یان ونبوندا




پرۆگرامێکی کوردی بۆ کۆنترۆڵکردنی  مۆبایل لە کاتی دزین یان ونبوندا 




یەکێک لەو کێشانەی زۆرێکمان هەمانە ئەوە کەوا لە کاتی دزینی مۆبایلەکانمان بە هۆی ئەوەی داتا خێزانی و تاکە کەسیەکانمان لە ناویەتی کێشەمان بۆ دروست دەبێت

لە بابەتی ئەمجارەماندا پڕۆگرامێکی ناوازە و نایابتان پێ دەناسێنین کە لە لایەن گەشەپیدەر ” رەنجدەر کەریم ” دروستکراوە، پڕۆگرامەکە ماوەیەک بەر لە ئیستا وەشانی یەکەمی وەشێندراوە دوای ئەوە لە لایەن دەستەی نوسەرانی تێک ئایەوە چەند پیشنیار و تێبینیەک درا بە گەشەپێدەر بۆ زیادکردنی چەند تایبەتمەندی و خزمەتگوزاریەک لە پڕۆگرامەکە درا بە گەشەپێدەرە ئەویش بە خۆشحاڵیەوە تایبەتمەندیەکانی بە ماوەیەکی کەم بۆ زیادکرا و پڕۆگرامەکەی بە تەواوی بڵاو کردەوە 

بۆ مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی پڕۆگرامەکە لە دورەوە ،بۆ ئەوەی کاتێک مۆبایلەکەت دە دزرێت بتوانیت وا لە مۆبایلەکە بکەیت هەر لەو کاتەدا تەنها بە ناردنی یەک کورتە نامە مۆبایلەکەت فۆرمات ببێتەوە یانیش قوفلی بدەیت

وە هەروەها پڕۆگرامەکە دەتوانرێت وای لی بکرێت بزر بێت لە ناو لیستی بەرنامەکانی پڕۆگرامەکەت وە هەروەها لە ناو سێتینگی مۆبایلیشدا بە سیوەی ئاسای دیلیت ناکرێت



کلیک بکە بۆ دابەزاندنی پڕۆگرامەکە لە پلەی ستۆر




تایبەتمەندییەکانی

** قفڵ کردن : بە نامەیەک کۆدی قفل کردن پاشان بۆشاییەک پاشان ئەو رەمزەی کە دەتەوێ مۆبایلەکەی پێ قفڵ بکەی بنێرە بۆ ئەم مۆبایلە بۆ نمونە ئەگەر بتەوێ لە دورەوە مۆبایلەکەت بە ڕەمزی 12345 ‌قفڵ بکەی ،ئەوا نامەیەک بەم شێوە بۆ مۆبایلەکەت دەنێری
(ئەگەر کۆدی تایبەت بە قفڵ کردن 11111 بێت)
ئەوا دەنوسین

11111 12345


** فۆرمات کردن : تەنها کۆدی تایبەت بە فۆرمات کردن بە نامەیەک بنێرە بۆ ئەم مۆبایلە.

**  (صامت : (تەنها کۆدی کردنەوەی دەنگ بە نامەیەک بنێرە بۆ ئەم مۆبایلە.

چۆن ئەم بەرنامەیە بسڕمەوە؟
(بە هەڵبژاردنی ( سرینەوەی بەرنامەکە ) لە لیستی تەنیشت دوکمەی (یارمەتی

بەرنامەکەم شاردوەتەوە، چۆن بیکەمەوە؟
تەلەفۆن بکە بۆ کۆدی تایبەت بە قفڵ کردن بەرنامەکە دەکرێتەوە


تێبینی
---
- ئەگەر بەرنامەکەت چالاک کردبێت ناتوانی راستەوخۆ لە لیستی بەرنامەکانەوە ئەم بەرنامەیە بسڕیتەوە.
- ئەگەر بەرنامەکە چالاک نەکرابێ ئەو کردارانەی سەرەوە ئەنجام نادرێن.
- ئەگەر مۆبایلەکە خۆی قفڵیش بێت، کردارەکان ئەنجام دەدرێن (بە مەرجێک بەرنامەکە چالاک بێت
(- بەرنامەکە لەسەر ئەندرۆیدی 2.3 بەرەو سەرەوە کار دەکات











سوپاس بۆ کۆمێنتەکەت
https://www.facebook.com/DawdiGroup/;/b:if>