pregnancy

کێشەیەکی" بیستۆک" لە ئایفۆن ٧ و چۆنێتی چارەسەر کردنی



کێشەیەکی" بیستۆک" لە ئایفۆن ٧ و چۆنێتی چارەسەر کردنی


مۆبایلى ئایفۆن ٧  کە بەم دواییانە کەوتە بازاڕەوە، کێشە لە سیستەمى  گەیاندنى دەنگى و سەماعەکانى "بیستۆک"  دەرکەوتووە و کۆمپانیاى ئەپڵیش بەڵینى چارەسەرکردنى کێشەکەى داوە

ماڵپەڕى سکاى نیوز ئەمڕۆ ٢١ى ئەیلولی ٢٠١٦ بڵاویکردەوە، لە دواى ئەوەى کە کۆمپانیاى ئەپڵ لە مۆبایلی ئایفۆن ٧دا سەماعە ناوخۆییەکەى گۆڕی بە سەماعەى دەرەکى کە لە ڕێگەى ئامێرێکەوە موبایلەکە و سەماعە دەرەکییەکان پێکەوە دەبەسترێنەوە، لە ئێستادا کێشەیەک لە سیستەمى پەیوەندى کردنى سەماعە و ئامێرى گەیەنەرەکەدا دەرکەوتووە، بەشێوەیەک لە دواى ٥ خولەک لە دەستپێکردنى  گوێگرتن لە سەماعەکان و کارپێکردنى موزیک و دەنگەکانى تر، سەرجەم دوگمە و کلیلەکانى موبایلەکە  لە کار دەوەستن و بۆ چاکبوونەوەى موبایلەکەش پێویستە دەستبەجێ سەماعەکان لێبکرێنەوە و ئەمەش وەک کێشەیەکى گەورە بۆ ئەو موبایلە ناوبراوە.
یەکێک لە بەکارهێنەران بە ناوى "سکون ریلى"  لەڕێگەى گرتەیەکى ڤیدیۆییەوە ئەم کێشەیەى ڕوونکردووەتەوە و لە ڕێگەى ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاویکردووەتەوە
ئەمەش لە کاتێکدا کۆمپاینای ئەپڵ  دروستکردن و خستنە بازاڕى ئایفۆن ٧ وەک شۆڕشێکى تەکنەلۆژى بوارى  بەرهەمهێنانی موبایل ناوزەد کرد
هاوکات ماڵپەڕى "بزنس ئینسادر"  لە سەر  زارى کۆمپایناى ئەپڵ بڵاویکردەوە، کە کۆمپانیاکە زانیارى دەربارەى کێشەکە هەیە و  لە ڕۆژانى داهاتوودا لەڕێگەى سیستەمى نوێی کارپێکردنەوە کێشەکە چارەسەر دەکات

ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممە ٧ی ئەیلولی ٢٠١٦ کۆمپانیای ئەپڵ لە کۆنفرانسێکی تایبەتدا پەردەی لەسەر ئایفۆن ٧ لادا. ئایفۆنە نوێکە لە ڕووی دیزاینەوە لە ئایفۆنەکانی ساڵی پار دەچێت بەوەی کە تەنێکی ئەلەمنیۆمی هەیە و قەراغەکانیشی چەماوەن

ئەوەی بەتەواوی لەم ئایفۆنە نوێیەدا گۆڕاوە تێنەچوونی ئاوە، واتە دەتوانیت بە بێ کێشە بیبەیتە ناو ئاوەوە
هەروەها ڕەنگی ڕەش بۆ ئایفۆن ٧ زیاد کراوە و کامێرای دوانی بۆ دانراوە. لەگەڵ ئەمانەشدا شوێنی بیستۆک لە ئایفۆنەکەدا لابراوە و دوو سپیکەر یان بڵندگۆی بۆ دانراوە، یەکێکیان لە بەشی سەرەوە و ئەوی دیکەشیان لە بەشی خوارەوەی ئایفۆنەکەدایە
هاوکات دوگمەی سەر ئایفۆنەکەش گۆڕانی بەسەردا هاتووە و هەستیاری بەرامبەر هێز بۆ زیاد کراوە. ئەم تایبەتمەندییە لە بەرهەمەکانی دیکەی ئەپڵدا بەدی دەکرێت وەکو لە تەچپادی دوایین ماکبووکەکانیدا هەیە
هەر لە دوگمەکەدا تایبەتمەندییەکی دیکە زیادکراوە کە لە کاتژمێرەکەی ئەپڵدا بوونی هەیە. لە ڕێگەی ئەم تایبەتمەندییەوە بەکارهێنەر دەتوانێت هەست بە کاردانەوەی جیاواز بکات لە کاتێکدا کە دەستی بەر دوگمەکە دەکەوێت

NRTTV.COM:وەرگیراوە لە 
سوپاس بۆ کۆمێنتەکەت
https://www.facebook.com/DawdiGroup/;/b:if>