فەیسبووک ئۆفیس ٣٦٥ بەکاردەهێنێت
فەیسبووک پەیوەندی نێوان کارمەندەکانی و کارکردنیان بەیەکەوە بە گرنگ دەزانێت. بەڵام لەوەش گرنگتر بەلایەوە پارێزراوی زانیارییەکانیەتی لەگەڵ دابینکردنی ژینگەیەکی باوەڕپێکراو
بەم هۆیەوە و بۆ بەڕێوەبردنی کارەکان و هەماهەنگی نێوان ١٣٠٠٠ کارمەندی لە شوێنە جیاوازەکانی جیهاندا، فەیسبووک پشت بە خزمەتگوزاری ئۆفیس ٣٦٥ دەبەستێت کە بەشێکە لە کڵاودی مایکرۆسۆفت
ئۆفیس ٣٦٥ سەرەڕای پێگەیشتوویی و بەرفراوانییەکەی ژینگەیەکی پارێزراوی ئەوتۆ دابین دەکات کە لەگەڵ هەموو پێوەرەکانی فەیسبووکدا یەکدەگرێتەوە و لە مەترسییەکانی هاککردن و هێرشی ئەلیکترۆنی دەیانپارێزێت
ئۆفیس ٣٦٥ لەسەر هەموو ئامێر و سیستمە جیاوازەکان بەردەستە و ئەمەش وادەکات هەڵبژاردەیەکی گونجاوبێت بۆ فەیسبووک چونکە هاوشێوەی بەکارهێنەرانی فەیسبووک، کارمەندەکانی فەیسبووک دەبێت لەسەر مۆبایل و ئامێرە جیاوازەکان کار بکەن.
هەروەها ئۆفیس ٣٦٥ بەردەوام لە گەشەسەندندایە و بەردەوام بەرهەم و خزمەتگوزاری نوێی دیکەی بۆ زیاد دەکرێت. بەم هۆیەشەوە فەیسبووک بە هەڵبژاردەیەکی باشی دەزانێت بۆ وەڵامدانەوەی خواستە نوێکانی
وەرگیراوە لە:ئاڤێستا گروپ
دەرەوەی بابەتەکە ناردنی کۆدەکانلابردن زەردەخەنەلابردن