کۆمپانیای ئەپڵ دیزاینی ئایفۆن ٧ ی ئاشکراکرد
کۆمپانیای ئەپڵ ساڵی ٢٠١٣ بیرۆکەی داھێنانی شاشەیەکی نەرم و چەماوەی بۆ خۆی مسۆگەرکرد کەبڕیارە ساڵی ئایندە لەمۆبایلەکانی ئایفۆن ٧دا جێبەجێیبکات. بەپێی ئەو بیرۆکەیەی کەلەلایەن نوسینگەی داھێنانەکانی ئەمریکاوە پەسەند کراوە، مۆبایلەکە شاشەیەکی چەماوەی دەبێت نەک وەک سامسۆنگ ئێس ٦ ئێد بەڵکو ئەپڵ دەیەوێ نەرم تر و گونجاوتر بێت و پێویست نەکات کەقەبارەی مۆبایلەکە گەورەتر بکات.
ھاوکات ئەپڵ داھێنانێکی تریشی پەسەند کراوە بۆ گرتنەبەری جوڵە و ئاماژەکانی تر لەگەڵ سستمی پەنجەمۆردا بۆ داخڵکردنی کۆدی نھێنیی کەکەسانێکی تر نەتوانن بیکەنەوە و بەرێژەیەکی بەرچاو پارێزرابێت.
SNN:سەرچاوە
دەرەوەی بابەتەکە ناردنی کۆدەکانلابردن زەردەخەنەلابردن