گوگڵ بەرنامەيەکی گرانبەهای کرد بە خۆڕایی
کۆمپانيای گوگڵی خاوەن تۆڕی يوتيوب و پڵەس و چەندانی ديکە، بەرنامەيەکی گرانبەهەيان کرد بە خۆڕایی کە تايبەتە دەستکاریکردنی وێنەکان
بەرنامەی نيک کۆلێکشن کە کاری دەستکاری کردنی وێنەکانە و کۆمەڵێک تايبەتمەندی گرنگی لەخۆگرتووە دوای بەرهەمهێنانی لەسەرەتادا بە ٥٠٠ دۆلار بوو دواتر و لە ٢٠١٣ کرا بە ١٤٩ دۆلار، بەڵام لە ئێستادا بەفەرمی رايانگەياند بۆ هەموو کەسێکە و بەخۆڕاييە
ئەو بەرنامەيە چەندان توڵی بەسوودی لەخۆگرتووە لەوانە ئەنالۆگ ئيفێکس و کەلەر ئيفێکس و ئێچ دی ئاڕ ئيفێکسن کە گرنگترينی ئەو بەرنامەيەن.
قەبارەی بەرنامەکەش ٤٣٠ مێگابايتە و بۆ ويندۆس و ماکيش دەبێت
بەکارهێنەرانی ويندۆس
بۆ ماکيش
سەرچاوە:خەندان
دەرەوەی بابەتەکە ناردنی کۆدەکانلابردن زەردەخەنەلابردن